Loading...
ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

بایرن میونشن چارەنووسی لیۆن گۆرێتزکا یەکلاییدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشن چارەنووسی لیۆن گۆرێتزکای دەداتە دەست خۆی.

گرێبەستی گۆرێتزکا لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت و یانە باڤارییەکە ئامادە نییە گرێبەستەکەی تازەبکاتەوە و بڕیاری کۆتاییان داوەتە دەست خودی یاریزانەکە.

لە چەند رۆژی رابردوو راپۆرتە میدیاییەکان بڵاویانکردەوە گۆرێتزکا بڕیاریداوە یانەی بایرن میونشن بەجێبهێڵێت و پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە دەکات.

ئەمڕۆ فلۆریان پلێتنبێرگ، رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەنێوان بایرن و ئاتلێتیکۆ نەکراوە و یاریزانەکەش بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە.

بەگوێرەی رۆژنامەنووسەکە، هەموو شتێک پەیوەستە بە بڕیاری گۆرێتزکا و بەرپرسانی بایرن ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاویان بەدەستبگات ئامادەن دەستبەرداری یاریزانەکەیان بن.

هاوکات رۆژنامەی مارکا بڵاویکردەوە، ئاتلێتیکۆ ئۆفەرێکی بە بڕی دوو ملیۆن یۆرۆ و مووچەی 8.5 ملیۆرۆ پێشکەشکردووە.

گۆرێتزکا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 292 یاریی لەگەل بایرن کردووە، 47 گۆڵی کردووە و 48 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button