Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو: ئینتەر میلان گرێبەستێکی گەورەی یەکلاییکردەوە

Yariga App

یاریگا –

ئینتەر میلان لەگەڵ موسا دیابی، هێرشبەری یانەی ئیتیحادی سعوودی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئینتەر میلان لەگەڵ موسیا دیابی، هێرشبەری فەڕەنسی لەسەر مەرجە کەسییەکان گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و هەموو شتێکی یەکلاییکردووەتەوە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، کریستیان کیڤو، راهێنەری نێرازوری رەزامەندی لەسەر گرێبەستەکە داوە و ئێستا یاریزانەکە تەنیا چاوەڕوانی رووناکی سەوزی ئیتیحادە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ئینتەر بکات.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، گرێبەستەکە بەشێوەی خواستن دەبێت و یانە ئیتاڵییەکە دەتوانێت بە 35 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکە بکاتە هەمیشەیی.

دیابی هاوینی 2024 لە ئاستۆن ڤێلاوە بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئیتیحاد کردووە و بەدرێسی یانە سعوودیەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 52 یاریی کردووە، 8 گۆڵی کردووە و 27 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button