Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ یاریزانێک مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت

پەیوەندی بە فولهامەوە دەكات

Yariga App

یاریگا –

ئۆسكار بۆب، یاریزانی نەرویجی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ریزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە فولهامەوە دەكات.

ئۆسكار بۆب لە هاوینی 2023 لە مانچێستەر سیتی ژێر 21 ساڵان بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و تاوەكو 2029 گرێبەستی لەگەڵ سیتیزن هەیە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی سكای سپۆرتس، هەموو شتێک كۆتاییهاتووە و ئۆسكار بۆب بە بەهای 30 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە فولهام دەكات.

بۆب لەم وەرزەدا بەشداری 15 یاریی كردووە 739 خولەک بەشدارییكردووە و تەنیا یەک گۆڵی درووستكردووە.

لەگەڵ تیمی یەكەمی مانچێستەر سیتی بەشداری لە 47 یاریی كردووە و توانیویەتی سێ گۆڵ بكات و چوار گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button