Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پەیوەندیکردنی ستێرلینگ بە یانەیەکی باکووری لەندەن یەک هەنگاوی ماوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمسەروئەوسەری رەحیم ستێرلینگ لەنێوان یانە ئینگلیزیەکاندا بەردەوامیی هەیە و ئێستاش یەک هەنگاوی ماوە جارێکیتر لە دەرگای چێڵسی بچێتەدەرەوە و پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە بکات.

ستێرلینگ بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2012 کاروانە پیشەگەرێتیەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول دەستپێکرد کە بۆ ماوەی سێ وەرز درێسی رێدزی پۆشی پێش ئەوەی رووبکاتە مانچێستەر سیتی. یاریزانە ئینگلیزیەکە زۆرترین ماوەی یاریکردنی لەگەڵ سیتیزنس بوو. لە ساڵی 2022 پەیوەندی بە چێڵسیەوە کرد. ئێستاش کە چیتر لە پلانەکانی بلووزدا نەماوە، هەروەها بەهۆی بەرزیی مووچەکەشیەوە، بۆیە یانە لەندەنیەکە دەیانەوێ لە ستامفۆرد بریج بڕوات.

تەواو؛ چارەنووسی ستێرلینگ لەگەڵ چێڵسی ئاشکراکرا

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، یانەی ئارسیناڵ بەتەواوەتی نزیکبووەتەوە لەوەی جارێکیتر ستێرلینگ بباتەوە ریزەکانی.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کردووە کە نوێنەران و پارێزەرەکانی رەحیم چوونەتە گفتوگۆوە بۆ ئەو بابەتە. لە زانیارییەکەدا سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە کارگێڕی چێڵسی ویستوویانە ستێرلینگ پەیوەندی بە خولی سعوودیەوە بکات، بەڵام یاریزانە 31 ساڵیەکە رەتیکردووەتەوە و دەیەوێ هەر لە پرێمەرلیگ بمێنێتەوە. لەگەڵ ئەوەی خوازیار بووە ئارسیناڵ بەهەمیشەیی بیگوازنەوە، بەڵام بیرۆکەی میکێل ئارتێتا شتێکی دیکەیە.

بۆ وەبیرهێنانەوە، ستێرلینگ وەرزی هەر لەگەڵ ئارسیناڵ وەرزی رابردووشی بەسەربرد. بەڵام دوای ئەوەی نەیتوانی سەرکەوتووبێت لەگەڵ پلانەکانی ئارتێتا، گەڕایەوە بۆ ریزەکانی چێڵسی و لە یانەکەی خۆشیدا جێگەیەکەی بۆ نەمایەوە.
 

بابەتی زیاتر

Back to top button