Loading...
ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وادەی نوێکرانەوەی گرێبەستی هاری کەین ئاشکرا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین گرنگی بە ئۆفەری یانەکانی دیکە نادات و گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن نوێدەکاتەوە.

رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، بەدڵناییەوە هاری کەین گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن نوێدەکاتەوە و یانەکە جێناهێڵیت.

رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بە ئەگەرێکی زۆر لە یەک دوو هەفتەی داهاتوو هاری کەین گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن تاوەکو 2028 یاخود 2029 نوێدەکاتەوە.

هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا لە هاوینی 2023 لە تۆتنهامی ئینگلیزییەوە بەبڕی 95 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد.

بەدرێسی یانە باڤارییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 126 یاریی کردووە 119 گۆڵی کردووە و 30 گۆڵی دروستکردووە.

هاری کەین لەگەڵ بایرن میونشن نازناوێکی بۆندسلیگا و نازناوێکی جامی سوپەری ئەڵمانیای بەدەستهێناوە و لە وەرزی 2023/2024 بە 36 گۆڵ بووە گۆڵکاری ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button