ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
ئەم وەرزە بۆ گۆڵپارێزێکی پرێمەرلیگ کۆتاییهات

یاریگا –
بەهۆی پێکانێکی سەخت ئەم وەرزە بۆ جۆن ڤیکتۆر، گۆڵپارێزی نۆتینگهام فۆڕێست کۆتاییهات.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی پێکانی ئەژنۆ، ئەم وەرزە بۆ جۆن ڤیکتۆر، گۆڵپارێزی نۆتینگهام کۆتاییهات و تاوەکو کۆتایی وەرز ناگەڕێتەوە.
گۆڵپارێزە 29 ساڵانییەکە لە یارییەکەی بەرامبەر ئاستۆن ڤێلا کە 3-1 تووشی شکست بوون، تووشی پێکان بوو.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، نۆتینگهام دەیەوێت جۆسێ سا، گۆڵپارێزی پۆرتوگالی یانەی وۆڵڤز بۆ شوێنی ڤیکتۆر بگوازێتەوە.
ڤیکتۆر هاوینی رابردوو لە بۆتافۆگۆی بەڕازیلییەوە بەبڕی 8 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکە کرد و لەم وەرزە بەشداریی 9 یاریی یانەکەی کردووە.



