ئینگلتەرابازاری گواستنەوەیاریگا

گواردیۆلا بۆ یاریزانێکی: چەندین و چەندین ساڵ لەگەڵمان دەمێنێتەوە

 

یاریگانێت/ شەوی ڕابردوو لە جامی یانە یەکێتی ئینگلتەرا، مانچستەر سیتی بە حەوت گۆڵی خاوێن لە یانەی ڕۆتەرهامی بردەوە. تێیدا فیل فۆدینی لاو سەرەکیی بوو توانیشی گۆڵی دووەمی یاریەکە بکات.

لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی دوای یاریەکە گواردیۆلا پرسیاری لێکرا سەبارەت بە خواستن ناردنەوەی فیل فۆدینی لاو لەم مانگە، پیپ لە وەڵامدا گوتی: “مەحاڵە. نەخێر، مەحاڵە شتی وا. فۆدین بۆ چەندین و چەندین ساڵ لەگەڵمان دەمێنێتەوە. ناردنە دەرەوەی مەحاڵە.”

سەبارەت بە ئاستی ئێستای و پێدانی چانسی زیاتر بە یاریزانەکە، گواردیۆلا وتی: “گۆڵی یەکەمی بوو لە یاریگای خۆماندا، 90 خولەکی زیاتری هەیە بۆ ئەزموونەکانی، بۆ متمانەبەخۆبوونی. سێ تا چوار تۆپی لە یاریەکە لەدەست دا، ئەوە بۆ تەمەنی 18 ساڵ شتێکی ئاساییە، بەڵام بێگومان کە پێویستە زیاتر پێشکەوێت. لە داهاتووشدا پتر خۆی ئامادە دەکات.”

“کاتێک ئێمەی یاری پێ دەکەین، بۆ ئەوەیە کە باوەڕمان وایە دەتوانێت یاری بکات. ئێمە ماریفەتی لەگەڵ ناکەین و بۆ ئەوە بیخەینە یاریەوە چونکە خەڵکێکی باشین و ئەویش هاندەری مان سیتیە.”

“بەپێچەوانەوە، باوەڕمان پێیەتی کە دەتواتنێت ئەنجامی بدات. هەندێ جار هەڵەش دەکات، ئەوەش بەشێکە لە پرۆسەی پێشڤەچوونی ئەو. خۆ کەس لەدایک نەبووە و یەکسەر هەموو شت بزانێت.”

سەبارەت بە یاریەکەیان ڕۆژی چوارشەممە بەرامبەر بورتۆن کە یاری پێش کۆتاییە لە جامی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا، ڕاهێنەرەکەی سیتی دڵنیایی دا: “لە یاری داهاتووشماندا، فۆدین جارێکیتر چانس یاریکردنی پێ دەدرێتەوە. ئەو یاریە لە یاریگای خۆمانە و چانسی ئەوەمان هەیە بگەینە فیناڵ. هەوڵ دەدەین ئەو ئەنجامە بەدەست بهێنین کە دەمانەوێت.”

پێشتر مانگی دیسەمبەری ڕابردوو لە یاری بردنەوەیان 1-2 بەرانبەر هۆفنهایم لە چامپیۆنس لیگ، گواردیۆ لە پەسنی فیل فۆدینی لاودا لەو یاریە، بە “ئەڵماسی تۆپی پێی ئینگلیز” ناوی بردبوو.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close