بازاڕی گواستنهوهعێراقکوردستانگرنگترین
فەرمی؛ یانەی هەولێر گرێبەستێکی گەورەی راگەیاند

یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی یانەی هەولێر گواستنەوەی ئالڤارۆ کیرۆگا، ناوەڕاستکاری بۆلیڤی راگەیاند.
یانەی هەولێر بەفەرمی رایگەیاند، گرێبەستیان لەگەڵ ئالڤارۆ کیرۆگا، ناوەڕاستکاری بۆلیڤیا واژۆکردووە و یاریزانە 30 ساڵانییەکە ئێستا یاریزانی ئیمپڕاتۆرە.
ئالڤارۆ کیرۆگا یاریی بۆ یانەکانی پێترۆلێرۆ، سپۆرت بۆیز، گوابریا، ستڕۆنگێست و کڵەب بلوومینگی بۆلیڤی کردووە.
ئالڤارۆ کیرۆگا لە کاروانی وەرزشیدا 208 یاریی کردووە 19 گۆڵی کردووە و 4 گۆڵی دروستکردووە.
بەگوێرەی ماڵپەری ترانسفێر مارکێت بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 350 هەزار یۆرۆیە.