Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی مانچێستەر سیتی V گاڵاتاسەرای؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی هەشتەمی چامپیۆنزلیگ مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری گاڵاتاسەرای دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری گاڵاتاسەرای بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی هەشتەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بۆ ئەوەی یەكێک بێت لە هەشت یانەكەی سەرەتای ریزبەندی چامپیۆنزلیگ، مانچێستەر سیتی پێوویستە یارییەكە لە گاڵاتاسەرای بباتەوە و ژمارەیەكی زۆر گۆڵ بكات و یانەكانی پێش خۆی لە ریزبەندی خاڵ لەدەستبدەن.

لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا لەكۆی حەفت یاریی چوار یارییان بردووەتەوە یارییەک یەكسان بوون و دوو یارییش دۆڕاون.

بەكۆكردنەوەی 13 خاڵ لە ریزبەندی یازدەیەمی چامپیۆنزلیگ دێن.

لە بەرامبەردا گاڵاتاسەرای لە كۆی حەفت یاریی سێ یاریی بردووەتەوە یارییەک یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی حەڤدەیەمی چامپیۆنزلیگ دێت.

ریزبەندی چامپیۆنزلیگ

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مانچێستەر سیتی بە بێ رۆدری، دیاز، ڤاردیۆڵ، ساڤیۆ، ئۆسكار بۆب، ستۆنز، كۆڤاسیچ و گۆنزالێز رووبەڕووی گالاتاسەرای دەبێتەوە.

گالاتاسەرای بە بێ ئاردا ئۆنیای رووبەڕووی سیتیزن دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی

دۆناروما

نونێس، خوسانۆڤ، ئاكی، ئۆرایلی

لێویس، رێندێرس

شەرقی، بێرناردۆ، فۆدن

هالاند

پێكهاتەی پێشبینیكراوی گاڵاتاسەرای

شاكر

شاڵای، سینگۆ، سانچێز، جاكۆبس

تۆرێرا، لیمینا

سانێ، گوندۆگان، یەڵماز

ئۆسیمین

بابەتی زیاتر

Back to top button