Loading...
تێنسگرنگترین

ئێستا؛ نۆڤاک جۆکۆڤیچ بەشێوەیەکی باوەڕپێنەکراو گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی

Yariga App

یاریگا –

نۆڤاک جۆکۆڤیچ بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو سەرکەوت بۆ قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی ئوستڕالیا.

ئەم بەیانییە نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی لە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی ئوستڕالیا رووبەڕووی لۆرێنزۆ موسێتی ئیتاڵی بووەوە.

لۆرێنزۆ موسێتی کۆمەڵەی یەکەم و دووەمی 6-4 و 6-3 بردەوە، لە کۆمەڵەی سێیەم نۆڤاک جۆکۆڤیچ 3-1 لەپێش بوو، بەڵام موسێتی بەهۆی پێکان یارییەکی پێ تەواو نەکراو لە پاڵەوانێتییەکە کشایەوە.

جۆکۆڤیچ بەم بردنەوەیە خۆی گەیاندە یاریی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە و لە قۆناخی داهاتوو بەرامبەر براوەی یاریی نێوان یانیک سینەر و بێن شێڵتن یاریی دەکات.

هاوکات کارلۆس ئالکارازی ئیسپانی و ئالێکساندەر زڤێرێڤی ئەڵمانی لە پێشکۆتایی رووبەڕوودەبنەوە یارییەکە لە هەینی
داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

جۆکۆڤیچ ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی لە گراند سلام تۆمارکرد

 

بابەتی زیاتر

Back to top button