دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ چێڵسی چارەنووسی پاڵمەر یەکلاییدەکاتەوە و بارسێلۆنا بەرگریکارێکی گواستەوە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
بڕایتن ئۆفەرێکی نۆتینگهام فۆڕێستی بۆ گواستنەوەی لویس دەنک، بەرگریکاری 34 ساڵان رەتکردەوە – سکای سپۆرتس
چێڵسی وەک یاریزانێکی دەستلێنەدراو سەیری کۆڵ پاڵمەر دەکات، سەرەڕای گرنگیپێدانەکانی مانچێستەر یونایتد، پاڵمەر وەک داهاتووی یانەکە دەبینن – سکای سپۆرتس
پێشبینی دەکرێت رەحیم ستێرلینگ بەر لە کۆتایی مێرکاتۆی زستانە چێڵسی جێبهێڵێت – فابریزۆ رۆمانۆ
ئاندرێ ئۆنانا، گۆڵپارێزی کامیرۆنی گفتوگۆی گەڕانەوەی بۆ ئینتەر میلان لە هاوینی داهاتوو کردووە – دەیلی مەیڵ
وۆڵڤز دەیەوێت بەشێوەی خواستن گرێبەست لەگەڵ ئانجڵ گۆمێز، ناوەڕاستکاری مارسیلیا واژۆ بکات – تۆک سپۆرت
هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و ئادام تراورێ پەیوەندی بە وێستهام یونایتد دەکات – فلۆریان پلێتنبێرگ
هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و دۆگلاس لویز لە یوڤێنتوستەوە دەگەڕێتەوە ئاستۆن ڤێلا – سکای سپۆرتس
بێرنلی دەیەوێت بەشێوەی خواستن گرێبەست لەگەڵ جەیمس وارد پڕۆوس، ناوەڕاستکاری وێستهام واژۆ بکات – تێلێگراف
پێسکارا دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ لۆرێنزۆ ئێنسینی، هێرشبەری ئەرجەنتینی واژۆ بکات. یاریزانەکە دوای جێهێشتنی تۆرنتۆ ئێستا بێ یانەیە – فابریزۆ رۆمانۆ
هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و جوێنسڵی ئۆنشتاین، بەرگیکاری هۆڵەندی 18 ساڵان پەیوەندی بە بارسێلۆنا دەکات – فابریزۆ رۆمانۆ