پریڤیوی یاریی بێنفیكا V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ یارییەكانی گەڕی هەشتەم و كۆتایی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ بەڕێوەدەچێت و لە یارییەكی بەهێزدا بێنفیكا میوانداری ریال مەدرید دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی هەولێر بێنفیكای پۆرتوگالی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدریدی ئیسپانی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی هەشتەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

جۆزێ مۆرینیۆ لەدوای 13 ساڵ لە راهێنەرایەتیكردنی ئالڤارۆ ئاربێلوا لە ریال مەدرید ئەمڕۆ وەكو راهێنەر رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
بێنفیكای جۆزێ مۆرینیۆ بۆ گەیشتن بە قۆناخی پاشكۆ پێوویستە لە ریال مەدرید بباتەوە و چاوەڕێی خاڵ لەدەستدانی یانەكانی پێش خۆی بكات.
لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا لە كۆی 7 یاریی دوو یارییان بردووەتەوە و پێنج یاریی دۆڕاون.
بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ لە ریزبەندی 29 چامپیۆنزلیگ دێت.
لە بەرامبەردا ریال مەدرید لەكۆی 7 یاریی پێنج یاریی بردووەتەوە و دوو یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە ریزبەندی سێیەم دێت و پێوویستی بە بردنەوەیە بۆ ئەوەی راستەوخۆ خۆی بگەیەنێتە قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بێنفیكا بە بێ ریچارد ریۆس، لوكابیكۆ، جواو فیلوسۆ، سوارێس و ئالێكساندەر با رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
لەبەرامبەردا ریال مەدرید بە بێ ئیدێر میلیتاو، ترێنت ئارنۆڵد، فێرلاند مێندی و ئانتۆنیۆ رودیگەر رووبەڕووی بێنفیكا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بێنفیكا
توربن
دێدیچ، ئۆتامێندی، ئاراوخۆ، دال
بارێنیچیا، ئارسنەس
پریۆستێ، سوداكۆڤ، بارێیرۆ
پاڤلیدیس
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
ڤاڵڤێردی، ئاسێنسیۆ، هاوسن، كارێراس
گولەر، چوامینی، بێڵینگهام
ماستانتونۆ، ئێمباپێ، ڤینیسیۆس



