Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ ڤینیسیۆس خاڵی لەسەر هەموو پیتەکان دانا و کۆتایی بە دەنگۆیەکان هێنا

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر کۆتایی بە هەموو دەنگۆیەکان هێنا و چارەنووسی خۆی ئاشکراکرد.

ماوەیەکی زۆرە دەنگۆی بەهێز لە میدیاکاندا دەوروژێنرا لەسەر چارەنووسی ڤینیسیوس و پەیوەندیکردنی بە خولی سعوودیەوە ئەگەر بێتو ریال مەدرید مووچەکەی بەرزنەکاتەوە بۆ ئاستی کیلیان ئێمباپێ. ئەوە و هەروەها دەنگۆی هەبوونی ناکۆکی قووڵ لەنێوان ڤینی و چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەری پێشوودا ئەگەرەکانی چوونی ئەو یاریزانەی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەهێزتر کردبوو.

لە نوێترین لێدواندا لە خودی ئەستێرە بەڕازیلیەکە کە پێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر بێنفیکا داویەتی، قسەی لەسەر ئۆفەری سعوودیەکان کرد و وتی

چوونم بۆ سعوودیە؟ من زۆر لەسەرخۆم. هیوادارم هەرچی زووە گرێبەستەکەم نوێبکرێتەوە چونە من زۆر دڵخۆشم لێرە. من هاوشانی باشترین یاریزانەکانی جیهان، باشترین راهێنەر، باشترین سەرۆک و باشترین هاندەر خەریکی بەدیهێنانی خەونەکانمم لێرە.

هەوڵەکانی ریال مەدرید بۆ رازیکردنی هێرشبەرەکەیان بە مانەوە لەکاتێکدایە کە هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت. ترسیان لەوەش ئەوەیە کە نایانەوێ هەروا بەخۆڕایی سوپەرستارێکی گرانبەها لەدەست بدەن.

بۆ دەوڵەمەندکردنی زانیارییەکانت لەسەر ئەو بابەتە، ئەم راپۆرتە تێروتەسەلەی تۆڕی وەرزشی یاریگا بخوێنەوە:

ریال مەدرید و ڤینیسیۆس جونیۆر؛ دوای ساڵێک دوایین پێشهاتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی چییە؟

بابەتی زیاتر

Back to top button