Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ تامی ئەبراهام پەیوەندی بە ئاستۆن ڤیلا کرد

Yariga App

یاریگا –

ئاستۆن ڤیلا بە گرێبەستەکانی زستانەی ریزەکانی خۆی بەهێزتر دەکات و ئەستێرەیەکی گواستەوە.

یانە ئینگلیزیەکە لە هەردوو بەرەی خولی ئینگلیزی و یۆرۆپالیگ چاوی لە نازناوەکەیە. لە یەکەمیاندا پلەی سێیەمن بەجیاوازیی چوار خاڵ لە ئارسیناڵی پێشەنگ و هاوبەشی خاڵ لەگەڵ مانچێستەر سیتی پلەی دووەم. هەربۆیە دەیانەوێ بژاردەکانی بەردەست ئونای ئێمری زیاتر بکەن.

ڤیێلا لەو هەوڵانەیدا تامی ئەبراهامیان لە یانەی بێشکتاشیان گواستەوە، کە پێشتریش لە 2018-2019 بەخواستن درێسی ئەو یانەیەی پۆشی بوو.

ئەبراهام لەوەتەی ساڵی 2016 وەک پیشەگەر لە ریزەکانی چێڵسی دەرکەوت. دواتر بریستڵ بەخواستن، سوانزی سیتی بەخواستن، ئاستۆن ڤیلا بەخواستن، رۆما، ئەیسی میلان بەخواستن ودوایین یانەش بێشکتاشی تورکی بوو کە تەنها رۆژێکبوو بەهەمیشەیی پەیوەندی بەو یانە تورکیەوە کرد بە بڕی 13 ملیۆن پاوەند، دوای ئەوە بە ئۆفەرەکانی ئاستۆن ڤیلا رازیی بوو و گەڕایەوە بۆ پرێمەرلیگ کە بەهاکەی 18 ملیۆن پاوەند بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button