ئینگلتەراگرنگترین

لوکاکو: سۆڵشایەر بە دوو شت یارمەتیم دەدات لە ڕاهێنانەکاندا

 

یاریگانێت/ مانگێکە مۆرینهۆ یانەکەی بەجێ هێشتووە و دۆخێکی ئاسایی ڕووی لە مانچستەر یونایتد و کەشی نێوان سۆڵشایەری کاتیی و یاریزانەکان لەوپەڕی باشییدا دەبینرێن. بەتایبەت ئەو ئاستی یاریزانانەی سەروەختی جۆزێ خراپ گوزەری دەکرد.

ڕۆمێلو لوکاکو بە نموونە، کە لە ئێستادا هاندەرانی شەیتانە سوورەکان گەشبینانە لێی دەڕوانن. خۆشی لە تازەترین چاوپێکەوتندا دەڵێت: “سۆڵشایەر زۆر یارمەتیمان دەدات کاتی ڕاهێنانی چۆنێتی گۆڵکردن دەکەین، بەوەی چۆن لە تۆپەکە بدەین، چۆن بجوڵێن بەتۆپەوە. ئەو شێوازە یاریەی ئەو لێمانی دەوێت، زۆر لە سوودی منە، چونکە ئەو دەیەوێت من لەو شوێنەبم کە من دەمەوێت لێی بم.”
هەروەها دەشڵێت: “ئەو باش لەوە تێدەگات تۆ لە کام جۆرە هێرشبەریت.”

بۆ زانین، پێش هاتنی سۆڵشایەر، لوکاکو لە 17 یاریدا تەنها دوو گۆڵی تۆمار کردبوو. لەو پێنج یارییەی نەرویژییەکە بۆتە ڕاهێنەر، لوکاکو لە سێ یاریدا بەشداری پێکراوە و سێ گۆڵیشی تۆمار کردووە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close