
یاریگا –
راوول ئاسێنسیۆ، بەرگریكاری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی هەمان وڵات ماوەی مانگێكە بە پێكانەوە یاریی دەكات.
ئاسێنسیۆ لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی ریال مەدرید كاستیا بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و تاوەكو 2031 گرێبەستی واژۆ كردووە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، لوولاقی راوول ئاسێنسیۆ تووشی شکانێکی بچووک بووە.
پزیشكەكانی یانە شاهانەكە ئامۆژگارییان كردووە بۆ رێگریكردن لە شكانی تەواو پێوویستە ماوەی چوار تاوەكو شەش هەفتە پشوو وەربگرێت.
بەڵام ئاسێنسیۆ رەتیكردووەتەوە پشوو وەربگرێت ئەگەر تەواوی كاروانی وەرزشی خۆیشی بخاتە مەترسیەوە و لە پێناو ریال مەدرید بەشداری یارییەكانی كردووە.

راوول ئاسێنسیۆ لەم وەرزەدا لەگەڵ ریال مەدرید بەشداری 24 یاریی كردووە توانیویەتی دوو گۆڵ بكات.
لەگەڵ تیمی یەكەمی ریال مەدرید 70 یاریی كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.



