ههولێر هێرشبهرێكی کۆڵۆمبی دهگوازێتهوه و ئێستا له بهغدایه
راستهوخۆ پهیوهندی به مهشقهكانی ههولێر كرد

یاریگا –
تۆڕی وهرزشی یاریگا زانیاری وردی دەستکەوتووە سەبارەت بە نوێترین گرێبەستی یانەی وەرزشیی هەولێر لە گواستنەوەکانی زستانەدا، کە هێرشبەرێکی ئاستبەرز و خاوەن ئەزموونی کۆڵۆمبییە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدهستی یاریگا گەیشتووە، ئەنتۆنی ڤێلاسکۆ، هێرشبەرە نوێیەکەی قەڵا و منارە، گەیشتووەتە بەغدای پایتەخت و بە فەرمی پەیوەندی بە شاندی یانەکەیەوە کردووە، ڤێلاسکۆ تەنیا بۆ واژۆکردنی گرێبەست نەهاتووە، بەڵکو ڕاستەوخۆ دەستی بە مەشق و راهێنانەکان کردووە و ئێستا لەگەڵ یاریزانانی هەولێر لە بەغدا خەریکی خۆئامادەکردنە بۆ یارییەکانی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق.
ئەنتۆنی ڤێلاسکۆی 26 ساڵ، یەکێکە لەو ناوانەی کە چاوەڕوان دەکرێت كاریگهری لەسهر هێڵی هێرشبەری تیپهكه دروست بکات.
هەولێر لە گواستنەوەی زستانەدا چاوی لەوە بوو کەلێنی هێڵی پێشەوەی پڕ بکاتەوە، ڤێلاسکۆش بەهۆی خێرایی و توانای گۆڵکردنی بە هەردوو پێ، بووە بژاردەی یەکەمی یانەکە. ئامادەبوونی یاریزانەکە ئێستا لە بەغدا و بەشداریکردنی لە مەشقەکان، نیشانەی ئەوەیە کە دەستەی هونەری دەیانەوێت بە زووترین کات لە رووی جەستەیی و تاکتیکییەوە ئامادەی بکەن بۆ یارییەکانی خول.



