Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ ئەستێرەیەکی گەورەی ریال مەدرید دەگەڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

وادەی گەڕانەوەی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، بەرگریکاری ریال مەدرید ئاشکرا دەکرێت و کۆتایی بە دەنگۆکان دەهێنرێت.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ئالێکساندەر ئارنۆڵد لە کۆتا قۆناخی چاکبوونەوەی پێکانەکەیەتی، بەشداریی بەشێک لە مەشقە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کردووە و خەریکە بەتەواوی لە پێکانەکەی چاکدەبێتەوە.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، زەحمەتە ئارنۆڵد بۆ یارییەکەی بێنفیکا لە چامپیۆنزلیگ بەشداریی بکات و گەشتی پۆرتوگال ناکات، بەڵام چانسێکی زۆری هەیە بۆ یارییەکەی رایۆ ڤایێکانۆ لە لالیگا بانگهێشت بکرێت.

ئارنۆڵد لەوکاتەوەی پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە سێ جار تووسی پێکان بووە و بەکۆی گەشتی 106 رۆژ بەهۆی پێکان لە یانەکە دابڕاوە.

لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بە درێسی ریال مەدرید بەشداریی تەنیا 11 یاریی کردووە و تەنیا 497′ خولەک یاریی کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button