Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

زانیاری نوێ؛ یانەیەکی پرێمەرلیگ ئۆفەرێكی فەرمی پێشكەشی ماتێتا دەكات

35 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی پێشكەش دەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی نۆتینگهام فۆرێستی ئینگلیزی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ژان فیلیپ ماتێتا هێرشبەری فەڕەنسی یانەی كریستاڵ پاڵاس چڕ كردووەتەوە.

ماتێتا لە گواستنەوەكانی زستانەی 2022 لە ریزەكانی ماینز بە بەهای 11 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە كریستاڵ پاڵاس كرد و تاوەكو 2027 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین لە تۆڕی ئاتلێتیک، نۆتینگهام فۆرێست ئۆفەرێكی بە بەهای 35 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ژان فیلیپ ماتێتا پێشكەشی كریستاڵ پاڵاس كردووە.

مەرجە كەسییەكانی نێوان ماتێتا و نۆتینگهام هیچ كێشەیەک درووست ناكات و هەردوولا بە گرێبەستەكە رازین.

بەڵام كریستاڵ پاڵاس بۆ دەستبەرداربوون لە هێرشبەرە 28 ساڵانەكەی داوای 40 ملیۆن پاوەند لە نۆتینگهام دەكات.

ماتێتا لەم وەرزەدا لە كۆی 34 یاریی توانیویەتی 10 گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

لەگەڵ كریستاڵ پاڵاس 186 یاریی كردووە توانیویەتی 56 گۆڵ بكات و 13 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button