Loading...
عێراقکوردستان

وەلی کەریم: خولی ئەستێرەکانی عێڕاق ناچاری کردووین سیستمی نۆرە بەکاربهێنین

نەورۆز لە یاریی لووتکە میوانداری گەڕمە دەکات

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز لە یارییەکی بەهێزدا رووبەڕووی گەڕمە دەبێتەوە، وەلی کەریمیش باسی یاریی پێکردنی یاریزانەکان دەکات بە سیستمی نۆرە.

لە گەڕی 15ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، سێ شەممە ( 27ـی کانوونی دووەمی 2026 ) کاتژمێر :30ـی ئێوارە نەورۆز لە یارییەکی بەهێزدا میوانداری گەڕمە دەکات، ئەم یارییە تایبەت دەبێت، داهاتی یارییەکە بۆ رۆژئاوای کوردستانە و یانەی نەورۆزیش داوای کردووە هاندەران بە ئاڵای کوردستانەوە لە یاریگا ئامادەبن وەک پاڵپشتیەک بۆ کوردانی رۆژئاوا.

تەواوی یاریزانەکانی نەورۆز بۆ یارییەکە ئامادەن، راستگۆ فەریق دوای 10 مانگ دابڕان چاوەڕوان دەکرێت جارێکی دیکە لەم یارییەوە بگەڕێتەوە لاکێشەی سەوز و یەکەم یاریی خۆی بکات لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق.

وەلی کەریم، لەسەر ئامادەکردنی تیپەکەی بۆ ئەم یارییه گووتی:

ئەم یارییە قورسە بۆ ئێمە، گەڕمە ئاستی بەرەو لووتکە هەڵدەکشێ و یاریزانی ئاستبەرزیان هەیە، ئامادەکارییەکان ناتوانم بڵێم زۆرباشە، پاڵەپەستۆی یارییەکانی خولەکە ناچارمان دەکات سیستمی نۆرە بەکاربهێنین لە یاریی پێکردنی یاریزانەکان، بەمشێوەیە دەتوانین سەرجەم یاریزانەکان ئامادە بکەین.

لە یاریی رابردوو سوور پۆشەکانی سلێمانی 3 _ 0 بە کەرخ دۆڕاون، نەورۆز لە 14 یارییدا 13 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 17ـی خولەکە دێت، گەڕی داهاتوو هەر لە سلێمانی رووبەڕووی دیالا دەبێتەوە.

ئەیمەن حوسێن، بە هۆی پێکانەوە لە گەڕمە بەشداری یارییەکە ناکات، گەڕمە بە راهێنەرایەتی ئەنتۆنیۆ کازیۆلای ئیسپانی 29 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button