
یاریگا –
میکێل ئارتێتا لە دوای دۆڕانە سەختەکەیان بە ئەنجامی 3-2 بەرامبەر مانچێستەر یونایتد داوای لە یاریزانەکانی کرد یەکگرتوویی و هێزی دەروونیان پێشانبدەن.
یانەکە لە دوایین سێ یاریی لە پرێمەرلیگ حەوت خاڵی لەدەستداوە، ئەمەش دوای یەکسانبوونی لەگەڵ لیڤەرپوول و نۆتینگهام فۆرێست، سەرەڕای ئەوەی هێشتا پێشەنگی ریزبەندی چۆڵنەکردووە بەڵام ئەنجامەکانی ئەم دواییە نیگەرانی لەنێو یانەکە دروستکردووە و لەنێو یاریگاش بەشێک لە هاندەران فیکەی ناڕازەیەتیان بۆ یاریزانانی یانەکە لێدەدا.
ئارسیناڵ لەو یارییەدا بەهۆی هەڵەیەکی هێڵی بەرگریی گۆڵی یەکەمی لێ کرا، دوای یارییەکە ئارتێتا دۆڕانەکەی بە ئازاربەخش ناوبرد و دانی بەوە دانا کە هەڵەی بەرگریی ئاڕاستەی یارییەکەی گۆڕی.
کاتێک دەدۆڕێیت، پێویستە یەکگرتوو بین و لە رۆژی یارییەکە هێزی دەروونیمان پێشانبدەین.
وەک پێویست کاریگەر نەبووین، بەهۆی هەڵەکانمانەوە سزادراین، ئێستا کاتی ئەوەیە پاڵپشتی ئەو یاریزانانە بکەین کە زۆر شتیان پێ بەخشیووین.
دۆڕانی دوێنێ شەوی گەنەرز بە ئەنجامی سێ گۆڵ بووە یەکەم یاریی لە لە مانگی دیسێمبەر\ کانوونی یەکەم ـی ساڵی 2023ـەوە لە یارییەکدا سێ گۆڵی لێ بکرێت.



