Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

تەواو؛ ئەستێرەیەکی گەورە پرێمەرلیگ جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

فلامینگۆی بەڕازیلی بۆ گواستنەوەی لۆکاس پاکێتا، لەگەڵ وێستهام یونایتد گەیشتووەتە رێککەوتن.

لە ماوەکانی رابردوو راپۆرتە میدیاییەکان بڵاویانکردەوە، لۆکاس پاکێتا لە ژیانی ئینگڵتەڕا بێزارە و دەیەوێت هەرچی زووە کاروانی یاریکردنی بۆ وڵاتێکی دیکە بگوازێتەوە.

یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی لە هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی ناوەڕاستکارە بەرازیلییە بەردەوامە، سەرەڕای ئەوەی پێشتر چەند ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە لەلایەن یانەی وێستهام یونایتدەوە رەتکراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی Globo Esporte، ئەم جارە یانە بەڕازیلییەکە ئۆفەرێکی بە بڕی 41 ملیۆن یۆرۆ ئامادەکردووە و یانە لەندییەکە ئامادەیە بەو نرخە دەستبەرداری پاکێتا ببێت و گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.


سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، گفتوگۆکان لەسەر شێوازی پارەدانی گرێبەستەکە هێشتا بەردەوامن، چونکە فلامینگۆ دەیەوێت بە ماوەی 3 ساڵ تەواوی پارەکە بدات، بەڵام وێستهام رەتیکردووەتەوە و دەیەوێت لە ماوەی 18 مانگدا تەواوی پارەی گرێبەستەکە وەربگرێت.

سەرچاوەکە دەشڵێت، هەردوو بە گواستنەوەکە گەشبینن و لە چەند رۆژی داهاتوودا هەموو شتێک بە تەواوەتی یەکلاییدەبێتەوە.

وێستهام ئەم وەرزە بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت، کە یانەکەپلەی هەژدەیەمی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە و لە لێواری دابەزیندایە.

پاکێتا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 139 یاریی بۆ وێستهام یونایتد کردووە، لەو ژمارە یارییە، 23 گۆڵی کردووە و 15 ئەسیستی دروستکردووە.

یاریزانێک لە پرێمەرلیگ بێزارە و بڕیاری رۆیشتن دەدات

هاوکات ماریۆ کۆرتێگانا رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک پشتڕاستیکردووەتەوە، فلامینگۆ بۆ گواستنەوەی پاکێتا لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە گەیشتووەتە رێککەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button