Loading...
ئینگلتەراراپۆرتی تایبەتگرنگترین

گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر نازناوەکەی ئارسیناڵ خودی ئارسیناڵ خۆیەتی

گەنەرز کێشەی باوەڕبەخۆبوونی هەیە..

Yariga App

یاریگا – ئاتلێتیک

تۆڕی وەرزشی یاریگا و ئاتلێتیک لەم راپۆرتە تایبەتەدا روونیدەکەنەوە، ئارسیناڵ چۆن مەترسی بۆسەر لەدەستدانی پێشەنگی پرێمەرلیگ دروستکردووە.

یانەکانی دیکەی وەکو مانچێستەر سیتی و ئاستۆن ڤێلا شایستەی باسکردنن ئەگەر ئارسیناڵ بگرنەوە، بەڵام لە ئێستا گەنەرز هەر لە پێشەنگە. ئەگەر هاتوو لە بردنەوەی نازناوەکە شکست بهێنن، ئەوا خۆیان کێشەیان بۆ خۆیان دروستکردووە.

ئارسیناڵ دوای شکستی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد سێیەم یارییە لە پرێمەرلیگ بەدوای یەک نەیبردووەتەوە، ئێستا تەنیا بە جیاوازی چوار خاڵ پێشەنگن و ئەم شکستە یادگاری ئازاربەخشی بەبیر هاندەران هێنایەوە، کە کۆتایی هێنان بە خولە لە پلەی دووەمدا.

ئەم شکستە بۆ ئارسیناڵ جێگەی سەرسوڕمان بوو، چەند رۆژێک پێشتر لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا 3-1 لە چامپیۆنزلیگ، بردنەوەی بەسەر ئینتەر بەدەستهێنا و نیشانیاندا کە چەندە بەهێزن. بەم دواییانە ئارسیناڵ لە دوو تیمی جیاواز دەچێت، لە یارییەکانی ئەوروپا و جام بەهێزن و باوەڕی تەواویان بەخۆیان هەیە، بەڵام لە پرێمەرلیگ تیمێکی ناجێگیرن، بەتایبەت بەرامبەر تیمەکانی وەکو لیڤەرپوول، نۆتینگهام فۆرێست و مانچێستەر یونایتد.

میکیل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ

گەنەرز بە باشی دەستیپێکرد و شایستەی گۆڵی پێشکەوتن بوون، بەڵام دوای گۆڵەکە چەندین هەڵەیان کرد کە کاریگەری لەسەر یارییەکە هەبوو، پاسێکی لاواز بۆ دواوە وایکرد شەیتانەسوورەکان گۆڵی بەرامبەر تۆمار بکەن و لە گێمی دووەمیش هەڵەی زیاتر بەدوایدا هات. یونایتد بە دوو گۆڵی نایاب سزای تۆپهاوێژەکانیاندا.

ئارسیناڵ بەردەوام لە لێدانی گۆشەکان مەترسیدارە، بەڵام لە دروستکردنی هێرش لە یاریی کراوەدا دووچاری ئاستەنگی زۆر دەبنەوە، هیچ یەکێک لە هێرشبەرەکانیان لە ئاستی باڵای خۆیان نین، لەنێوانیشیان بوکایۆ ساکا و مارتن ئۆدیگارد.

ڕکابەری خولەکە هێشتا کۆتایی نەهاتووە، بەڵام ئەقڵییەتی ئارسیناڵ بۆ بردنەوەی نازناوەکە لە لاوازبوونە، ڕێگەیان داوە فشار و ترسەکەیان کاریگەری بخاتەسەر ئاستی یانەکە و ئەو نیگەرانییە لەنێو هاندەرانیش بڵاوبووەتەوە.

هێشتا هیچ قەیرانێک نییە و لە مانگی یەنایەر/کانوونی دووەمین، ئارسیناڵیش تەنیا سێ شکستی لە خول هەیە، بەڵام بە ئاشکرا دیارە کە کێشەی باوەڕ بەخۆبوونیان هەیە. ئەم وەرزە گەنەرز ناتوانێت بیانووی پێکان، ناوبژیوان و تیمەکانی دیکە بهێنێتەوە، بەو پێیەی کە پێکهاتەیەکی بەهێز و پتەویان هەیە، ئەگەر لە بردنەوەی خول شکست بهێنن، ئەوا جگە لە خۆیان کەسی دیکە بەرپرسیار نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button