ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ درۆ فێرناندێز دەکرێت

یاریگا –
رێکارەکانی گواستنەوەی درۆ فێرناندێز، ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا بۆ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ لە پاریس پشکنینی پزیشکی بۆ درۆ فێرناندێز دەکرێت و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە واژۆ دەکات.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، درۆ بە بەهای 8 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە سانجێرمان دەکات.
🚨❤️💙 Dro, undergoing his medical at Paris Saint-Germain today ahead of €8m deal sealed with Barcelona. pic.twitter.com/VeQ0ip5xVw
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 26, 2026
درۆ تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی شەش ملیۆن یۆرۆیە. پاریس مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کارا کردووە.
لەم وەرزە بەشداریی 8 یاریی بارسێلۆنای کردووە و 330 خولەک یاریی کردووە، یەک گۆڵیشی دروستکردووە.



