لیڤەرپوول لە فرۆشتنی یاریزانێکی پەشیمانبووەتەوە
بیر لە فرۆشتنی ناکانەوە

یاریگا –
یانەی لیڤەرپوول رێگە بە رۆیشتنی ئاندرو رۆبێرتسن بۆ تۆتنهام نادات و بیر لە فرۆشتنی ناکاتەوە.
تۆتنهام گرێبەستێکی بە بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە سکۆتلەندییەکە پێشکەشی لیڤەرپووڵ کردبوو، کە لە هاویندا گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز کۆتایی دێت.
رۆژنامەی BBC، ئاشکرایکردووە یانەی لیڤەرپووڵ پاشەکشەی لەو گواستنەوەیە کردووە و نایەوێت لەم دۆخەی ئێستا رۆبێرتسن بفرۆشێت.
بەگوێرەی راپۆرتە میدیاییەکان هەفتەی رابردوو هەردوو یانە گەیشتبوونە رێککەوتن، بەڵام پێکانی جۆی گۆمێز بووە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێککەوتنە، چونکە بژاردەکانی هێڵی بەرگری یانەکە کەمبوونەتەوە و هێشتا کۆنستانتینۆس سیمیکاس لە رۆما بە خواستن یاریی دەکات.
سەرچاوەکە دەشڵێت، رۆبێرتسن ئارەزووی مانەوە لە رێدز دەکات و نەیویستووە پەیوەندی بە سپێرز بکات، هەرچەندە دەیەوێت خولەکی زیاتر یاریی بکات تاوەکو بۆ مۆندیالی 2026 تەواو ئامادەبێت.
بەرگریکارە 31 ساڵانییەکە، لە ساڵی 2017 لە هال سیتییەوە رووی لە ئانفێڵد کرد، لە 364 یاریدا بەشداریی کردووە، 9 نازناوی گەورەی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە، لەنێویاندا دوو پرێمەرلیگ و یەک چامپیۆنزلیگ.