
یاریگا –
رۆژنامەی مارکا دوایین زانیاریی لەبارەی پێکانەکەی کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی ئاشکرا دەکات و سوپەر کیلیان بەتەواوی چاکبووەتەوە.
رۆژنامە ئیسپانییەکە بڵاویکردووەتەوە، پشکنینی وردی پزیشکی نوێ بۆ کیلیان ئێمباپێ کراوە، دەرکەوتووە %100 لەو پێکانە چاکبووەتەوە کە هەفتەی رابردوو بەدەست ئازاری ئەژنۆ دەیناڵاند و ئێستا هیچ پێکانێکی نییە.
ئێمباپێ لە 31ـی دێسێمبەری 2025 بەهۆی پێکانی ئەژنۆ 10 رۆژ دوورکەوتەوە، بەڵام لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا فشاری لەخۆی کرد و بەپێکانەوە یاریکرد، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کەمێک ئازارەکەی سەرهڵبداتەوە.
بەڵام ئێستا ئێمباپێ چارەسەری تەواوی بۆکراوە و مەترسی لەسەر نەماوە و بەتەواوی بۆ یاریی داهاتوو ئامادەیە.
ئێمباپێ لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 28 یاریی بۆ ریال مەدرید کردووە، 34 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵی دروستکردووە.
ریال مەدرید چوارشەممە 28ـی کانوونی دووەمی 2026 ریال مەدرید لە کۆتا یاریی قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی بێنفیکا.



