Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

بڕونۆ فێرناندێش ژمارەیەکی ئەفسانەیی یەکسانکردەوە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد لەژێر سەرپەرشتی مایکڵ کاریکی راهێنەری نوێ بەردەوامە لە تۆمارکردنی بردنەوەکان و ئەمشەویش ئارسیناڵی لەنێو یاریگای ئیمارات 2-3 شکستپێهێنا.

کاریک کە دوای روبێن ئامۆریم پۆستەکەی بەکاتیی وەرگرتووە، لە یەکەم تاقیکردنەوەی خۆیدا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام شکستی مانچێستەر سیتی هێنا. بەوەش توانی لە ماوەی تەنها 6 رۆژدا هەردوو یانەی پێشەنگ و پلەی دووەم تووشی دۆراندن بکات.

بردنەوەیەکی ئەمشەو جارێکیتر نەخشی بڕونۆ فێرناندێشی کاپتنی پێوە دیاربوو کە توانی ئەسیستێکی جوان دوای یەک-دوویەکی نایاب لەگەڵ پاتریک دۆرگو، بۆ ئەو یاریزانە دانیمارکیە بکات و ئەویش بە شووتێکی بەهێز تۆڕی گۆڵەکەی داڤید رایا بهەژێنێت.

ڤیدیۆ: گۆڵە نایابەکەی مان یونایتد

ئەوەی ئەسێستی ژمارە 10 بوو بۆ ناوەڕاستکارە پۆرتوگالیەکە لەم وەرزەی خولی ئینگلیزی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا، بڕونۆ بووە یەکەم یاریزان لەدوای وەین روونی لە وەرزەکانی (2012-2013, 2013-2014)، بتوانێ لە دوو وەرزی یەک لەدوای یەک +10 ئەسێست بکات. یاریسازە پۆرتوگالیەکە وەرزی رابردووش هەمان ژمارە تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button