Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سیتی لە داهاتووی پیپ گواردیۆلا دەترسێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی ترسی لەوە هەیە گواردیۆلا لە کۆتایی وەرز یانەکە بەجێبهێڵیت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی تەلەگراف، داهاتووی پێپ گواردیۆلا نیگەرانی لای بەرپرسانی مانچێستەر سیتی دروستکردووە، یانەکە دەترسێت پێپ گرێبەستەکەی درێژنەکاتەوە و لە کۆتایی وەرز یانەکە بەجێبهێڵێت، سەرچاوەکە دەشڵیت، یانەکە ئەوەندەی لە رۆیشتنی گواردیۆلا دەترسێت، ئەوەندە ترسی لەو تۆمەتانە نییە کە لە پرێمەرلیگ ئاڕاستەی کراوە.

سیتی بە 115 تۆمەتی پێشێلکردنی یاسا داراییەکان لەلایەن پرێمەرلیگەوە تۆمەتبار کراوە و یانەکە بە تووندی سەرجەم تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.

راهێنەرە کاتالوونییەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت و پێشتر رایگەیاندبوو کە لەم ساڵدا بڕیار لەسەر داهاتووی دەدات.

ئاست و ئەنجامەکانی یانەکە لەم وەرزەدا نیگەرانی زۆری لای بەپرسانی یانەکە دروستکردووە و پێیانوایە رەنگە ببنە هۆکارێک بۆ ئەوەی گواردیۆلا بڕیاری رۆیشتن لە سیتینز بدات و کۆتایی بە چیرۆکی دە ساڵەی لەگەڵ یانەکە بهێنێت.

گواردیۆلا لە ساڵی 2016 پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد و تا ئێستا چەندین نازناوی بۆ یانەکە بردووەتەوە، گرنگترینیان؛ شەش پرێمەرلیگ و یەک چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button