
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی گەڕی 23 پرێمەرلیگ ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتد دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی هەولێر ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 23 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

ئارسیناڵ لەم وەرزەدا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و پێشەنگی پرێمەرلیگی گرتووە.
ئارسیناڵ لە 22 یارییدا 15 یاریی بردووەتەوە و پێنج یاریی یەكسان بووە دوو یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 50 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا مانچێستەر یونایتد 22 یاریی 9 یاریی بردووەتەوە هەشت یاریی یەكسان بووە.
بە كۆكردنەوەی 35 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.
زانیاری یاریی
هەردوو یانە لە مێژوودا 224 جار رووبەڕووبوونەتەوە، مانچێستەر یونایتد 95 یاریی بردووەتەوە و ئارسیناڵ 81 یاریی و لە 48 یاریی یەكسان بوون.
ئارسیناڵ كۆتا چوار یاری پرێمەرلیگی لە یاریگای خۆی لە مانچێستەر یونایتد بردووەتەوە.
مانچێستەر یونایتد لە كۆتا شەش یاریی پرێمەرلیگ بەرامبەر ئارسیناڵ هیچ یارییەكی نەبردووەتەوە ( 5 دۆڕان، 1 یەكسان ).
ئارسیناڵ دەیەوێت بۆ جاری پێنجەم لە مێژوودا هەردوو یاریی هاتن و چوونی پرێمەرلیگ لە مانچێستەر یونایتد بباتەوە.
میكێل ئارتێتا راهێنەری ئارسیناڵ بەرێژەی %67 یارییەكانی یاریگای خۆی لە مانچێستەر یونایتد بردووەتەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارسیناڵ بە بێ كالافیۆری و هینكاپێ رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە.
مانچێستەر یونایتد بە بێ جۆشوا زێركزی و ماتیاس دی لیخت رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ
رایا
وایت، سالیبا، گابریێل، تیمبەر
ئۆدیگارد، زوبیمێندی، رایس
ساكا، یۆكێرێش، ترۆسارد
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد
لامێنس
دالۆت، ماگوایەر، مارتینێز، شۆو
كاسێمیرۆ، مەینوو
ئامەد، برۆنۆ، دۆرگو
ئێمبویمۆ



