دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ لیڤەرپوول هەوڵی گواستنەوەی بەرگریكارێک دەدات و ئارسیناڵ ئالڤارێزی دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
تۆتنهام خەریكە بەرگریكارێكی لیڤەرپوول دەگوازێتەوە، ئارسیناڵ خۆی بۆ گواستنەوەی ئالڤارێز ئامادە دەكات و دوو یانە لاوێكی پاریسیان دەوێت.
تۆتنهام ئۆفەرێک بە بەهای 5 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ئاندرو رۆبێرتسن پێشكەشی لیڤەرپوول دەكات – دەیلی مەیڵ.
لیڤەرپوول گرنگی بە گواستنەوەی ئانتۆنی رۆبنسن یاریزانی ئەمریكی یانەی فولهام دەدات – تیم تۆک.
بۆرنمس لە تەواوكردنی گرێبەستی كریستۆس مانداس گۆڵپارێزی یۆنانی یانەی لازیۆ نزیكە – فابریزیۆ رۆمانۆ.
ئارسیناڵ ئەگەر بیەوێت خولیان ئالڤارێز لە هاوینی داهاتوو بگوازێتەوە ئەوا دەبێت 80 ملیۆن پاوەند خەرجبكات – فووتبۆڵ ئینسایدەر.
سەندرلاند گفتوگۆكانی لەگەڵ بۆڕووسیا مونشنگلادباخ بۆ گواستنەوەی جۆناس ئۆملین دەستپێكردووە – فلۆریان پلێتنبێرگ.
زێنچێنكۆ هێشتا لەگەڵ ئارسیناڵ لە گفتۆگۆدایە بۆ ئەوەی بە گرێبەستێكی هەمیشەیی پەیوەندی بە ئەیاكس بكات – سكای سپۆرتس.
كریستاڵ پاڵاس دەیەوێت لە مێركاتۆی زستانەدا شوێنگرەوەیەک بۆ مارک گێی بگوازێتەوە – گیڤ می سپۆرت.
چێڵسی و ئاستۆن ڤیلا لە نزیكەوە چاودێری ئیبراهیم ئێمبایێ یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان دەكەن – فلۆریان پلێتنبێرگ.
