Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فابریزۆ رۆمانۆ شۆڕشی گواستنەوەکانی بارسێلۆنا ئاشکرادەکات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا دەست بە شۆڕشی گواستنەوەکان دەکات و بە ستراتیژیەکی نوێ دەیەوێ ریزەکانی تۆکمەتر بکات.

چەند ساڵێکە بارسا بەهۆی ئەو کێشە داراییە قووڵەی بەرۆکی گرتووە، نەیتوانیوە بە تەواوی خواست و ویستی خۆیەوە گرێبەستی دڵخوازی خۆیان ئەنجام بدەن. بەڵام بە بایەخدانی بە یاریزانەکانی لاماسیا، بەتایبەت دوای هاتنی هانزی فلیک توانیان تیمێکی رکابەر دروستبکەن.

بەگوێرەی نوێترین زانیارییش کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یانە کاتالوونیەکە نزیکبووەتەوە لە گرێبەستکردن لەگەڵ ئاجای تاڤارێسی یانەی نۆرویش سیتی.

ئاجای کە خاوەنی هەردوو رەگەزنامەی بەریتانی و پۆرتوگالیە، بەڵام تا ئێستا بۆ خوار 17 ساڵانی ئینگلیز یاریی کردووە.

ناوبراو تازە تەمەنی 16 ساڵە و لە هەردوو پێگەی هێرشبەریی و باڵەکان دەتوانێ یاریی بکات.

رۆمانۆ ئەوەشی ئاشکراکردووە کە یانە ئەڵمانیەکانیش بۆ ئەو گەوهەرە لەسەر هێڵ بوون، بەڵام بارسا لەم کێبڕکێیە پێشکەوت و ئومێدیشیان هەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا گرێبەستەکەی یەکلایی بکەنەوە، بەوپێیەی خودی تاڤارێس بارسای دەوێت.

هاوکات لەگەڵ ئەم زانیارییە، فابریزۆ موژدەیەکی گەورەتری بە هاندەرانی بلاوگرانا داوە بەوەی کە یانەکەیان لە هەفتەکانی داهاتوودا 4 لاوی دیکەی بەهرەمەند دەگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button