Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی مانچێستەر سیتی V وۆڵڤز؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ هەفتەیەكی نوێی یارییەكانی پرێمەرلیگ دەستپێدەكات و مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری وۆڵڤز دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:00 بەكاتی هەولێر مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری وۆڵڤز بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 23ی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مانچێستەر سیتی لە كۆتا دوو یاریی خۆیدا بەرامبەر مانچێستەر یونایتد و بۆدۆ گلیمت دۆڕاوە.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 22 یاریی لە 13 یاریی براوە بووە، چوار یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 43 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا وۆڵڤز لە كۆی 22 یاریی تەنیا یەك یاریی بردووەتەوە پێنج یاریی یەكسان بووە و شازدە یاریی دۆڕاوە.

بە كۆكڕدنەوەی 8 خاڵ لە ریزبەندی كۆتایی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مانچێستەر سیتی بە بێ روبن دیاز، یۆشكۆ ڤاردیۆڵ، ساڤیۆ، ئۆسكار بۆب، جۆن ستۆنز، كۆڤاسیچ و نونێس رووبەڕووی وۆڵڤز دەبێتەوە.

وۆڵڤز بە بێ تۆتی گۆمێز و بێلگارد رووبەڕووی سیتیزن دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی

دۆناروما

خوسانۆڤ، گێی، ئاكی، ئۆرایلی

رۆدری

سێمێنیۆ، شەرقی، رێندێرس، دۆكو

هالاند

پێکهاتەی پێشبینیکراوی وۆڵڤز

سا

كرایچی، بۆینۆ، مۆسكوێرا

چاچوا ، ئاندرێ، گۆمێز، مانێ، بوێنۆ

ئارۆكدارێ، ستراند لارسن

بابەتی زیاتر

Back to top button