دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێدەكاتەوە و ئارسیناڵ هێرشبەرێكی دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
بارسێلۆنا پارێزگاری لە ئەستێرەیەكی دەكات، ئارسیناڵ هێرشبەرێكی سوپەری دەوێت و وێستهام نایەوێت دەستبەرداری یاریزانێكی ببێت.
بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی فێرمین لۆپێز بۆ ماوەیەكی زۆر نوێبكاتەوە – سپۆرت.
ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵد پێی نەگوتراوە كە ریزەكانی یانەی ریال مەدرید جێبهێڵێت – دەیلی مەیڵ.
ئارسیناڵ بەدواداچوون بۆ ئەگەری گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدرید دەكات – ESPN.
بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی یان دیۆماندێ هێرشبەری كۆتدیڤواری یانەی لایپزیگ ركابەری لیڤەرپوول دەكات – بێڵد.
جۆ گۆمێز بەرگریكاری ئینگلیزی یانەی لیڤەرپوول لەلایەن ئەیسی میلانەوە داواكراوە – کاڵچیۆ مێرکاتۆ.
وێستهام ئۆفەرێكی فلامینگۆی بەبەهای 32.9 ملیۆن پاوەند و سێ ملیۆن پاوەندی زیادكراو بۆ گواستنەوەی لوكاس پاكێتا رەتكردەوە– ئاتلێتیک.
لیڤەرپوول دەیەوێت ماوەی خواستنەكەی كۆستاس سیمیكاس لە رۆما كۆتایی پێبهێنێت و یاریزانە یۆنانییەكەی بگەڕێنێتەوە – تۆک سپۆرت.
چێڵسی دەیەوێت بە خواستن دۆگلاس لویز یاریزانی یانەی یوڤێنتوس بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – فابریزیۆ رۆمانۆ.
