Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

ئامانجی سەرەكی؛ سعوودییەكان هەوڵی گواستنەوەی دوو ئەستێرە دەدەن

دوو گۆڵكاری سوپەر دەگوازنەوە

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح ئەستێرەی میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی و ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئامانجی سەرەكی هاوینی داهاتووی خولی رۆشنی سعوودین.

محەمەد سەڵاح لە هاوینی 2017 لە ریزەكانی رۆمای ئیتاڵی بە بەهای 42 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2027 بەسەردەچێت.

ڤینیسیۆس لە هاوینی 2018 لە ریزەكانی فلامینگۆ بەبەهای 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2027 بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی تێلیگراف، خولی رۆشنی سعوودی لە هاوینی داهاتوو هەوڵی گواستنەوەی محەمەد سەڵاح و ڤینیسیۆس جونیۆر دەدات.

سعوودییەكان دەیانەوێت ئۆفەرێكی خەیاڵی بخەنە بەردەست هەردوو یاریزانەكە، بەتایبەت كە داهاتوویان لەگەڵ یانەكانیان دیار نییە و لە هاوینی 2027 گرێبەستەكانیان بەسەردەچێت.

یەكێک لە سەرچاوە باڵاكانی خولی رۆشنی سعوودی ئاشكراییكرد لە هاوینی 2026 ئەستێرەی نوێ و گەورە دەگوازنەوە.

محەمەد سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول 422 یاریی كردووە و توانیویەتی 250 گۆڵیكردووە و 117 گۆڵیشی درووستكردووە.

ڤینی لەگەڵ ریال مەدرید 352یارییكردووە و توانیویەتی 113 گۆڵ بكات و 94 گۆلییش درووستبكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button