دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ سعوودییەكان هەوڵی گواستنەوەی دوو ئەستێرە دەدەن و ئینتەر میلان گۆڵپارێزێكی دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
سعوودییەكان دەیانەوێت دوو یاریزانی سوپەر بگوازنەوە، ئینتەر میلان بە دوای شوێنگرەوەی یان سۆمەر وێڵە و پاڵاس هێرشبەرێكی دەوێت.
محەمەد سەڵاح ئەستێرەی میسڕی یانەی لیڤەرپوول و ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی ریال مەدرید دوو ئامانجی سەرەكی وەرزی داهاتووی خولی رۆشنی سعوودین – تێلیگراف.
گوگلیلمۆ ڤیكاریۆ ئامانجی سەرەكی ئینتەرمیلانە و دەیانەوێت بۆ شوێنگرەوەی یان سۆمەر بیگوازنەوە – گازێتا دێلۆ سپۆرت.
كریستاڵ پاڵاس گفتۆگۆكانی بۆ گواستنەوەی ستراند لارسن لەگەڵ وۆڵڤز دەستپێكردووە – تۆک سپۆرت.
مانچێستەر یونایتد ئامادەیە گرێبەستی كۆبی مەینوو نوێبكاتەوە – سكای سپۆرتس.
رۆما هەوڵی بەدەستهێنانی جۆشوا زێركزی یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتد دەدات – فلۆریان پلێتنبێرگ.
لە دوای پێكانی بوبەكر كامارا ئاستۆن ڤیلا دەیەوێت روبن لۆفتوس چیک یاریزانی یانەی ئەیسی میلان بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – تێلیگراف.
هەروەها ئاستۆن ڤیلا لە 24 كاتژمێری رابردوودا پرسیاری دەربارەی یوسف نەسیری هێرشبەری یانەی فەنارباچێ كردووە و یاریزانەكە بەمزووانە داهاتووی خۆی یەكلاییدەكاتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ.
تۆتنهام بیر لە گواستنەوەی سەمەرڤیڵ یاریزانی یانەی وێستهام دەكاتەوە – دەیلی مەیڵ.
مانچێستەر یونایتد دەیەوێت برۆنۆ فێرناندیز تاوەكو ساڵێكی دیكە لە یانەكەیان بیهێڵنەوە و پێش یارییەكانی مۆندیال بریار لەسەر داهاتووی دەدرێت – ESPN.
نۆتینگهام دەیەوێت بە خواستن كۆستاس سیمیكاس بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – ئاتلێتیک.
