Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی بەهرەمەندێکی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی ئینگلیزی بەردەوامە لە گرێبەستەکان بۆ پرۆژە درێژخایەنەکەیان و ئەمڕۆش لاوێکی گواستەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، چێڵسی رازی بووە بە ناوەڕۆکی گواستنەوەی ئییسا ئالاوی تەمەن 17 ساڵان لە یانەی شیفیڵد وێنزدەی.

ئییسا کە لە پێگەی بەرگری چەپ یاریدەکات، لە ،مانگی ئابی ساڵی رابردوو کاتێ تەمەنی هێشتا 16 ساڵ بوو یەکەمین یاریی پیشەگەرێتی خۆی ئەنجام دا.

رۆمانۆ بەشێک لە وردەکارییەکانی گواستنەوەکەی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی کە بلووز بڕی 500 هەزار پاوەند دەدات بەڵام پاداشتی زۆر گەورەی لە گرێبەستەکەدا واژۆکردووە.

وەک رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە زانیویەتی، ئەو یانە لەندەنییە لەم هەوڵەیدا بێ رکابەر نەبووە، بەڵکوو توانیویەتی گرێبەستەکە لە سێ یانەی دیکەی ئینگلیزی بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button