Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ دوایین زانیاریی لەبارەی پێکانەکەی پێدری

Yariga App

یاریگا –

دوایین زانیاری لەبارەی پێکانەکەی پێدری گۆنزالێز، ئەستێرەی ئیسپانی ئاشکرا دەکرێت و کاتالوونیەکان گەشبینین.

رادیۆی کادینا سێر بڵاویکردووەتەوە، کەمێک لەمەوبەر زانیاری نوێیان دەستکەوتووە و بۆیان دەرکەوتووە پێکانەکەی پێدری بەوشێوەیە سەخت نییە کە سەرەتا باس دەکرا و دەرکەوتووە پێکانەکەی سوکترە.

رادیۆ ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، پێدری زۆر بەو پێکانە نوێیەی دڵتەنگبووە و لەڕووی دەروونییەوە کاریگەری گەورەی لەسەری دروستکردووە، چونکە بەردەوام تووشی پێکان دەبێت.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی حەوتەمی قۆناخی خول لە چامپیتۆنزلیگ بارسێلۆنا بووە میوانی سلاڤیا پراگ و 4-2 یارییەکەی بردەوە.

بەڵام لە خولەکی 60 گورزێکی گەورە بەر بارسێلۆنا کەوت، پێدری بەهۆی پێکان لە ماسوولکەی رانی یاریگای جێهێشت و باس لەوە دەکرا ماسوولکەی رانی دراوە و زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button