
یاریگا –
ماڵپەڕی دیلۆیت لیستی دەوڵەمەندترین یانەکانی تۆپی پێی بڵاوکردەوە و ریال مەدرید لە پلەی یەکەم دێت.
جارێکی دیکە یانەی ریال مەدرید پڕ قازانجترین یانەی تۆپێیە لە جیهاندا و بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەک لە پلەی یەکەمی لیستەکەدا دێت، کە 1.161 ملیار یۆری دەستکەوتووە.
لە وەرزی 2024-25، داهاتی مێرەنگی بە بەراورد بە وەرزەکانی دیکە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بە جۆرێک نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆ لە پێشتر نزیکترین رکابەریەوەیەتی، کە بارسیلۆنایە. ئەوەی جێگای سەرنجە، ریال بەبێ بردنەوەی هیچ نازناوێک لەو وەرزەدا، توانیوەیتی ئەو داهاتە زۆرە کۆبکاتەوە.
بەڵێی ئامارەکانی ماڵپەڕەکە، هۆکاری ئەو داهاتە بەرچاوەی یانەی شاهانە، بەرزبوونەوەی قازانجی چالاکییە بازرگانییەکانی یانەکە بە رێژەی %23، بەتایبەت لە رێی گرێبەستی سپۆنسەرەکان، فرۆشتنی درێسەکانی یانەکە، ریکلام و هاوبەشیکردن لەگەڵ بڕاندە جیهانییەکان. هەروەها بێرنابیۆ سەرچاوەیەکی دیکەی بەهێزی یانەکەیە، هاوشان لەگەڵ ئەو داهاتانەی لە چامپیۆنزلیگ و مۆندیالی یانەکان دەستیدەکەوێت.
ریزبەندیی 10 پڕداهاتترین یانەکانی تۆپی پێ بەپێی ماڵپەڕی دیلۆیت بۆ وەرزی 2024-25؛
1- ریال مەدرید 1.161 ملیار یۆرۆ.
2- بارسێلۆنا 974.8 ملیۆن یۆرۆ.
3- بایرن میونشن 860.6 ملیۆن یۆرۆ.
4- پاریس سان جێرمان 837 ملیۆن یۆرۆ.
5- لیڤەرپووڵ 836.1 ملیۆن یۆرۆ.
6- مانچێستەر سیتی 829.3 ملیۆن یۆرۆ.
7- ئارسیناڵ 821.7 ملیۆن یۆرۆ.
8- مانچێستەر یونایتد 793 ملیۆن یۆرۆ.
9- تۆتنهام 672.6 ملیۆن یۆرۆ.
10- چێڵسی 584.1 ملیۆن یۆرۆ.



