
یاریگا –
پۆلیسی تایلەند بە شێوازێکی زۆر سەیر و گاڵتەئامێز تۆمەتبارێکیان لە ڕووداوێکی دەگمەندا دهستگیر كرد.
ژمارەیەک پۆلیس خوێیان کرد بە برینی هاندەرێکی مانچێستەر سیتی، کاتێک دوای دەستگیرکردنی بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر، بە شێوەیەکی تایبەت بە پۆشینی درێسی مان یونایتد وێنەیان لەگەڵ گرت.
چیرۆکەکە چییە؟
چەند کاتژمێرێک دوای دۆڕانی مانچێستەر سیتی لە دێربیی مانچێستەر بەرامبەر مانچێستەر یونایتد، پیاوێکی 43 ساڵ کە هاندەری سەرسەختی مانچێستهر سیتی بوو، لە دێچ ئودۆم لە باکووری ڕۆژهەڵاتی تایلەند بە بڕێک حەبی قەدەخەکراوی مێسامفێتامین دەستگیرکرا كه درێسی مانچێستهر سیتی لهبهر بوو هاندهرێكی سهرسهختی ئهو یانهیهیه.
Epic moment Thai cops taunt City fan nabbed for drugs by donning Man U shirts https://t.co/um5FKHxKft
— The Sun Football ⚽ (@TheSunFootball) January 22, 2026
وێنەیەک کە تۆڕه كۆمهڵایهتیهكانی هەژاند
ئەو ئەفسەرانەی پۆلیس کە هەڵمەتەکەیان كرد و تۆمهتبارهكهیان دهستگیر كرد، هەموویان هاندەری سەرسەختی مانچێستەر یونایتد بوون، بۆیە بڕیاریاندا کاتی گرتنی وێنەی فەرمی دەستگیرکردنەکە ، درێسی مانچێستەر یونایتد لەبەر بکەن و لە پشت تۆمەتبارەکەوە کە درێسی سیتی لەبەردایە بوەستن.
وێنەکەیان لە فەیسبووک بڵاوکردەوە و لەسەریان نووسی، “مانچستەر سوورە”. ئەمەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و له تۆڕه كۆمهڵایهتیهكان به شێوهی جیاواز مامهڵهی لهگهڵ كرا.
پێشینەی پۆلیسە تایلەندییەکان
ئەمە یەکەمجار نییە پۆلیسی تایلەند وەرزش تێکەڵ بە کاری پۆلیس دەکات، مانگی ئازاری رابردوو، ئەفسەرە نهێنییەکان کە هاندەری لیڤەرپوڵ بوون، بۆ دەستگیرکردنی فرۆشیارێکی ماددەی هۆشبەر کە درێسی نیوکاسڵی لەبەردابوو، درێسی لیڤەرپوڵیان پۆشی بۆ تۆڵەکردنەوەی یارییەکی جام.
مانچێستەر یونایتد لەم هەفتەیەدا بە سەرکردایەتی یاهێنەرە نوێیەکەی مایکڵ کاریک توانی لە دێربی مانچێستەردا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت



