فلیک باسی بردنەوەکەی براگ دەکات و هەواڵێکی ناخۆشی لەسەر پێدری هەیە
سەرما هەراسانی کردین بەڵام چوار گۆڵمان کرد

یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا، خۆشحاڵیی خۆی بە ئاستی تیپەکەی دەربڕی دوای ئەوەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا توانیان لە کەشوهەوایەکی زۆر ساردد بە ئەنجامی (4-2) لە سلاڤیا براگی چیکی ببەنەوە.
فلیک لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا گوتی،
“دوای ئەوەی دوو گۆڵمان لە تۆپە جێگیرەکانەوە لێکرا، توانیمان بگەڕێینەوە ناو یارییەکە، ئەمەش شتێکی زۆر باش بوو.
راهێنەرە ئەڵمانییەکە دانی بە سەختی یارییەکەدا نا و رایگهیاند،
“ئاسان نەبوو، کەشوهەوا زۆر سارد بوو و سلاڤیا بە شێوەیەکی نایاب یاریی کرد. ئەوان لە رووی جەستەییەوە بەهێزن و لە دژە هێرشدا مەترسیدارن، بەڵام لە گێمی دووەمدا ئێمە باشتر بووین.”
🚨🗣️ Hansi Flick on Pedri’s injury: “It is what it is. Sometimes it happens. We don’t know how bad it is yet.” pic.twitter.com/iu7faPNVA7
— The Touchline | 𝐓 (@TouchlineX) January 21, 2026
فلیک بە تایبەت ستایشی فێرمین لۆپێزی کرد کە دوو گۆڵی تۆمار کرد،
“لۆپێز یاریزانێکی نایابە، ئۆڵمۆ و راشفۆرد و تهواوی یاریزانه یەدەكەکان کاریگەریی راستەوخۆیان ههبوو.”
فلیک نیگەرانیی خۆی لەسەر دۆخی پێدری نەشاردەوە کە تووشی پێکان بوو.
“نازانم دۆخی چۆنە؛ کێشەی لە ماسولکەی پشتەوەی رانی هەیە و پێویستی بە پشکنینە، نازانم چەند هەفتە دووردەکەوێتەوە، ئەمە هەواڵێکی خۆش نییە.”
بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ لە پلەی 9ـیەم دێت، فلیک هیوای هەیە بگەنە ههشت تیپی یەکەم کە راستەوخۆ سەردەکەون و گوتی،
“هێشتا دەتوانین لە ههشت یەکەمەکە بین، ئەمەش ئاسوودەیی زیاترمان پێ دەبەخشێت، یاری داهاتوو بەرامبەر کۆپنهاگن بەبێ پێدری و فرێنکی دەبێت، بەڵام لامین یامال ئامادە دەبێت.”



