دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ کۆڵ پاڵمەر دەیەوێت بگەڕێتەوە مانچێستەر و لیڤەرپوول بەرگریکارێکی کردووەتە ئامانج
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ئستۆن ڤێلا بەهۆی پێکانە سەختەکەی بوبەکر کامارا، دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ روبن لۆفتوس چێک، ناوەڕاستکاری ئەیسی میلان واژۆ بکات – تێلێگراف
روبن لۆفتوس چێک خۆی پێشکەشی مانچێستەر یونایتدیش کردووە و گفتوگۆکان بەردەوامن – تیم تۆک
ئاستۆن ڤێلا لە 24 کاتژمێری رابردوو پرسیاری یوسف نەسیری، هێرشبەری فەنەرباچێی کردووە، هێرشبەرە مەغریبییەکە بەمزووانە داهاتووی یەکلاییدەکاتەوە و یوڤێنتوسیش چاوی لەسەرییەتی – دەیلی مەیڵ
لیڤەرپوول ئارەزووی گواستنەوەی میکی ڤان دێ ڤێن، بەرگریکاری تۆتنهام دەکات – دەیلی میڵ
مانچێستەر یونایتد دەیەوێت بۆ ساڵێکی دیکە گرێبەستی بڕونۆ فێرناندێز، ئەستێرەی پۆرتوگالی نوێبکاتەوە و دەیانەوێت پێش مۆندیال بڕیارەکە بدەن – ESPN
سێڵتا ڤیگۆ ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی فێر لۆپێز، ناوەڕاستکاری هێرشبەریی وۆڵڤز پێشکەش کردووە – سکای سپۆرتس
ریال مەدرید بیر لە گواستنەوەی وبن نێڤێش، ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی دەکاتەوە و مانچێستەر یونایتدیش چاوی لەسەرییەتی – رۆژنامەی ئاس
کۆڵ پاڵمەر ئامادەیە بگەڕێتەوە شاری مانچێستەر و پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد بکات، بەڵام تاوەکو 2033 گرێبەستی لەگەڵ چێڵسی هەیە و گواستنەوەی ئاسان نابێت – ئێکسپرێس
بارسێلۆنا دەیەوێت هاوینی داهاتوو بە خۆڕایی گرێبەست لەگەڵ بێرناردۆ سیلڤا واژۆ بکات – ئێل ناسیۆنال
شلکەی ئەڵمانی گرێبەستی ئیدین دزیکۆی یەکلاییکردەوە – سکای سپۆرتس



