ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین
بارسێلۆنا گورزێکی کوشندەی بەردەکەوێت
هەواڵێکی ناخۆش بۆ هانزی فلیک و تیپەکەی

یاریگا –
بارسێلۆنا لە یارییەکەی ئەمشەودا بەرامبەر سلاڤیا پراگا لە چامپیۆنزلیگ، بە ناچاری بەهۆی پێکانەوە گۆڕانکاری بە پێدری کرد.
یاریزانە ناوەڕاستەکە وا دیار بوو لە بڕبڕەکانی پشتی تووشی پێکان بووبێت و دەستبەجێ دانی ئۆلمۆ جێگەی گرتەوە و توانی گۆڵی سێیەم تۆمار بکات.
ئەستێرە ئیسپانییەکە لەم وەرزەدا یاریزانێکی کاریگەر بووە لە پێکهاتەی بلاوگرانادا و بارسێلۆنا هیوا دەخوازێت پێکانەکە زۆر جددی نەبێت، بەڵام لەدەستدانی پێدری گورزێکی راستەقینە دەبێت بۆ هانزی فلیک و تیپەکەی و بڕیارە سبەی ماوەی دوورکەوتنەوە و قورسی پێکانی ئەستێرەکە دیاریی بکرێت.



