Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

هەڵوێستێکی کەم وێنە لە یاریزانانی مانچێستەر سیتی بۆ هاندەرانی یانەکە

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی لە هەفتەی 7ی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ دووچاری شکستێکی سەخت هات لەسەردەستی بۆدۆ گلیمت بە ئەنجامی 3-1.

سیتی بەو دۆڕاندنە درێژەی دا بە ئەنجامە خراپەکانی لە چەند یارییان رابردوویاندا کە کۆتا 5 یارییان هیچ بردنەوەیەکیان تۆمارنەکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرت، یاریزانانی سیتیزنس بڕیاریان داوە قەرەبووی ئەو هاندەرانە بکەنەوە کە گەشتی نەرویجیان کردووە بۆ ئامادەبوونی یارییەکە.

وەک لە وردەکارییەکانی ئەو سەرچاوەیەدا باسکراوە، 374 هاندەر لە ئینگلتەراوە گەشتی نەرویجیان کردووە وەک هاوسەفەری تیمەکەیان بۆ نەرویج. یاریزانەکان بڕیاریان داوە خەرجی تکتی یارییەکە بۆ سەرجەم هاندەرەکانیان قەرەبوو بکەنەوە.

وەک سکای ئاشکرایکردووە، هەر هاندەرێک بڕی 25 پاوەندی بە تکتی یارییەکە دابوو، بە تێکرا 9 هەزار پاوەند. یاریزانەکانی سیتیش لەنێویاندا چوار کاپتنەکە بێرناردۆ سلیڤا، روبێن دیاش، رۆدری و ئێرلینگ هالاند جەختیانکردووەتەوە کە هاندەران لای ئەوان زۆر شت دەگەیەنێت کە لە ئێوارەیەکی پڕ سەرماوسۆڵە و بەستوودا بۆ هاندانی یانەکەیان هاتبوون.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button