ئەفریقاجامی نەتەوەکانی ئەفریقا 2025جیهانگرنگترین
سەرۆکی سەنیگال خەزێنەی وڵاتهكهی بۆ یاریزانان کردەوە
سەرۆک زەوی و پارەی بەسەر هەموواندا دابەش کرد

یاریگا –
دوای ئەوەی بۆ جاری دووەم لە مێژوویاندا نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەفریقایان بەدەستهێنا، سەرۆکی سەنیگال خەڵات و پاداشتێکی بێ وێنەی پێشکەش بە یاریزانان و ستافی هەڵبژاردەکە کرد، وەک رێزلێنانێک بۆ ئەو دەستکەوتە کیشوەرییە گهورهیه.
پاداشتی یاریزانان: پارە و زەوی
لە مەراسیمێکی تایبەتدا، سەرۆکی وڵات پاکێجێکی گەورەی خەڵاتی بۆ شێرەکانی تێرانگا راگەیاند:
- هەر یاریزانێک بڕی 115 هەزار یۆرۆی کاشی پێشکەش دەکرێت.
- جگە لە پارە، هەر یاریزانێک پارچە زەوییەکی بە رووبەری 1500 مەتر دووجا لە پایتەخت وەردەگرێت.
پاداشتی یەکێتیی و ستاف
خەڵاتەکان تەنیا بۆ یاریزانان نەبووە، بەڵکو کارگێڕانیش بەشیان هەبووە:
- هەر ئەندامێکی یەکێتیی تۆپی پێی سەنیگال بڕی 75 هەزار یۆرۆ و پارچە زەوییەکی 1000 مەتر دووجای پێ دەدرێت.
- هەروەها بڕی 465 هەزار یۆرۆ لەگەڵ پارچە زەوی تەرخانکراوە بۆ ئەوەی دابەش بکرێت بەسەر سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتی وەرزش کە بەشدارییان لە پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردەکەدا کردووە.
ئەم هەنگاوەی سەرۆکی سەنیگال كاردانهوهی زۆری ههبوو له ئهفریقا به تایبهت له یاریی كۆتایی بههۆی لێدانێكی سزا له كێشه و گرفت دروست بوو دواتر سهنیگال نازناوهكهی بردهوه.



