Loading...
فه‌ره‌نسا

ئەستێرەیەکی پاریس سانجێرمان بە بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە تۆمەتبار دەکرێت

لۆکاس هێرناندێز و هاوژینەکەی تێوەگڵاون

Yariga App

یاریگا –

لوکاس هێرناندێزی بەرگریکاری پاریس سانجێرمان و ڤیکتۆریا ترای هاوژینی بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و کاری نایاسایی تۆمەتبار کراون.

خێزانێکی کۆلۆمبی کە باوک و دایک و سێ منداڵ بوون، لە نێوان مانگی ئەیلوولی 2024 تا تشرینی دووەمی 2025 بەبێ ئەوەی رێگەپێدانی یاسایییان هەبێت  و ناویان تۆمارکرابێت بۆ ئەو دوو هاوژینە کاریان کردووە. ئەم خێزانە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بە خراپی مامەڵەیەن لەگەڵدا کراوە و گوایە هەر ئەندامێکی خێزانەکە لە هەفتەیەکدا لە نێوان 72 بۆ 84 کاتژمێر کاریان کردووە، بەبێ گرێبەستی دامەزراندن لە نێوانیاندا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پاریس مەچ، لوکاس هێرناندێز، براوەی جامی جیهانی لە ساڵی 2018، بەم دواییانە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، بەم دواییە لە داواکاری گشتی ڤێرسای، تۆمەتبار کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button