
یاریگا –
کەسێک لە پۆرتوگال ئاگری لە پەیکەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەو وڵاتە بەردا و هەڕەشەی لە یاریزانەکە کرد.
پۆلیس بەدوای کەسێکدا دەگەڕێت کە لە شاری مادێرا، شوێنی لەدایکبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئاگری لە پەیکەری یاریزانەکە بەرداوە و ڤیدیۆی رووداوەکەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکردووەتەوە.
لەکاتێکدا بڵێسەی ئاگر لەسەر پەیکەرەکە بەرز دەبوویەوە، ئەو کەسەڤگۆرانییەکی راپی پۆرتوگالی پێکردبوو و بە شێوازێکی سەیر سەمای دەکرد، ئەمەش زۆرێک لە بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیای تووشی شۆک کردووە.
Instagram user ‘zaino.tcc.filipe’ filmed himself setting fire to Cristiano Ronaldo’s statue outside the CR7 Museum in Funchal.
Madeira’s PSP (Public Security Police) says it is “trying to identify the perpetrator of the crime of damage.” pic.twitter.com/A1GIuMszpQ
— foot.mundo (@_footmundo) January 20, 2026
ئەو کەسە دوێنێ سێشەمە ڤیدیۆکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە و لە ژێر پۆستەکەیدا نووسیویەتی “ئەمە دوا هۆشداریی خودایە، کریستیانۆ!”، ئەمەش رووداوەکەی هێندەی دی نامۆ کرد.
هێشتا دیار نییە پەیکەرەکە زیانێکی زۆری پێگەیشتووە یان نا، بەڵام ئەم رووداوە کاردانەوەی زۆرێک لە بەکارهێنەران و هاندەرانی رۆناڵدۆی لێکەوتووەتەوە و پۆلیس رایگەیاندووە کە ناسنامەی ئەو کەسەیانئاشکرا کردووە بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە دەستگیری بکەن.



