Loading...
ئیتاڵیاگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ ئینتەر میلان پاڵەوانێكی جیهانی دەوێت

لە هاوینی داهاتوو هەوڵی گواستنەوەی دەدەن

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی هەوڵەكانی خۆی بۆ گواستنەوەی ئێمیلیانۆ مارتینێز گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی یانەی ئاستۆن ڤیلا دەستپێكردووە.

ئێمیلیانۆ مارتینێز لە هاوینی 2020 لە ریزەكانی ئارسیناڵەوە بە بەهای 17.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاستۆن ڤیلاوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2029 بەسەردەچێت.

ئینتەر میلان دەیەوێت شوێنگرەوەیەک بۆ یان سۆمەر گۆڵپارێزی سویسری یانەكەی بدۆزێتەوە كە گرێبەستەكەی لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی سكای سپۆرتس، یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی جموجوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئێمیلیانۆ مارتینێز دەستپێكردووە و دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا بیگوازنەوە ریزەكانیان.

یانە ئیتاڵییەكە گۆڵپارێزە ئەرجەنتینیەكە وەكو  گۆڵپارێزێكی بەئەزموون بۆ شوێنگرەوەی یان سۆمەر دەستنیشانكردووە، بەڵام چاوەڕوان دەكەن ئێمی مارتینێز كەمكردنەوەی مووچەكەی قبوڵ بكات.

هاوینی رابردوو مانچێستەر یونایتد بە جیدی هەوڵی گواستنەوەی ئێمیلیانۆ مارتینێزی دەدا و دواجار گرێبەستیان لەگەڵ سێنی لامێنس واژۆكرد.

ئێمیلیانۆ مارتینێز لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا 233 یاریی كردووە و توانیویەتی 76 یاریی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە و 276 گۆڵی لێكراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button