Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی مارسیلیا V لیڤەرپوول؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

یارییەكانی گەڕی حەفتەمی چامپیۆنزلیگ بەردەوامیان هەیە و لە یارییەكی دیكەدا مارسیلیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوول بكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی هەولێر مارسیلیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی حەفتەمی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مارسیلیا لە شەش یاریی ئەم وەرزەدا سێ یاریی بردووەتەوە و سێ یارییش دۆڕاوە.

بەكۆكردنەوەی نۆ خاڵ لە ریزبەندی شازدەیەمی چامپیۆنزلیگ دێت.

لە بەرامبەردا لیڤەرپوول لە شەش یارییدا چوار یاریی بردووەتەوە و دوو یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی دوازدە خاڵ لە ریزبەندی یازدەیەمی چامپیۆنزلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مارسیلیا بە بێ بێنیامین پاڤارد رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.

لیڤەرپوول بە بێ كۆنۆر برادلی، ئالێكساندەر ئیزاک و جیۆڤانی لیۆنی رووبەڕووی مارسیلیا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول

ئالیسن

فریمپۆنگ، ڤان دایک، گۆمێز، كێركێز

خراڤنبێرخ، ماک ئالیستەر

سەڵاح، سۆبۆسلای، ڤیرتز

ئێكیتیكی

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مارسیلیا

رولی

موریلۆ، ئەگێرد، مێدینا

ویا، هۆیبێرگ، ئۆڕێڵی، ئێمێرسن

گرینوود، ئۆبامیانگ، دا پاكسیۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button