دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ئاستۆن ڤیلا هێرشبەرێكی دەوێت و شوێنگرەوەی گلاسنەر دەستنیشانكرا
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ئاستۆن ڤیلا هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرێكی سوپەر دەدات، ئینتەر میلان پاڵەوانێكی مۆندیالی دەوێت و سێ راهێنەر پاڵێوراوی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی مانچێستەر یونایتدن.
ئاستۆن ڤیلا ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی ژان فیلیپ ماتێتا هێرشبەری فەڕەنسی یانەی كریستاڵ پاڵاس دەربڕی – ئاتلێتیک.
ئاستۆن ڤیلا هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی تامی ئابراهام هێرشبەری ئینگلیزی یانەی بێشیكتاش دەستپێكردووە – سكای سپۆرتس.
ئەیاكس دەیەوێت بەخواستن مانوێل ئوگارتی یاریزانی ئوروگوای یانەی مانچێستەر یونایتد بگوازێتەوە – ئاتلێتیک.
نیكۆ كۆڤاچ راهێنەری یانەی بۆڕووسیا دۆرتموند وەكو ناوێكی نوێ لە لیستی مانچێستەر یونایتد دایە بەڵام تۆماس تۆخێل و رۆبێرتۆ دی زێربی بژاردەی لەپێشترن – میرەر.
ئینتەر میلان دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا ئێمیلیانۆ مارتینێز گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی یانەی ئاستۆن ڤیلا بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – سكای سپۆرتس.
رۆما ماوەی خواستنەكەی لیۆن بایلی كەمكردەوە و یاریزانەكە گەڕایەوە ئاستۆن ڤیلا – سكای سپۆرتس.
فرانک لامپارد راهێنەری یانەی كۆڤێنتری سیتی بە پاڵێوراوێكی بەهێزی شوێنگرەوەی ئۆلیڤیێ گلاسنەر وەكو راهێنەری كریستاڵ پاڵاس دادەنرێت – تۆک سپۆرت.
سەندرلاند هیچ نیازێكی نییە نوح سادقی ناوەڕاستكاری كۆنگۆی یانەكەی بە مانچێستەر یونایتد بفرۆشێت – سەن.
ئێڤەرتن پرسیاری دەربارەی ویڵسن ئیسیدۆر لە یانەی سەندرلاند كردووە – میرەر.

