Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

بۆدۆ گلیمت بە یارییەک لەدژی مانچێستەر سیتی خۆی خستە ریزی گەورەکانەوە

Yariga App

یاریگا –

بۆدۆگلیمت وانەیەکی مێژووی دا بە مانچێستەر سیتی و توانی 3-1 لەو زلهێزەی ئینگلتەرا و ئەوروپا بباتەوە.

ئەمشەو لە میانی یارییەکانی هەفتەی 7ی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا سیتی بووە میوانی بۆدۆگلیمت و بەڵام بەخراپی بەو یانە نەرویجیە دۆڕا .

هاوکات بردنەوەکە بۆ بۆدۆگلیمت دوو جار گرنگی خۆی هەبوو. بەوپێیەی یەکەم سەرکەوتنیان بوو لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ. پێش رووبەڕووبوونەوەی تیمەکەی پێپ گواردیۆلا، لە 6 یارییدا تەنها 3 خاڵیان کۆکردبووەوە.

جیا لەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا، ئەو یانە نەرویجیە بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ لە سیتیزنس ناوی خۆی خستەپاڵ گەورەکانی کیشوەرەکە و بووە شەشەمین یانە بتوانێت بە +3 گۆڵ لە مان سیتی بباتەوە.

ئەو تیمانەی پێشتر تووانیوبوویان لە چامپیۆنزلیگ ئەو کارە بکەن، تەنها یانەکانی بایرن میونشن لە 2013، بارسێلۆنا لە 2016، لیڤەرپوول 2018، سپۆرتینگ لە 2024 و ریال مەدرید لە 2025.

ئاستی تیمەکەی گواردیۆلا بەجۆرێک دابەزیوە، لە پرێمەرلیگش لە 5 رابردوویاندا تەنها بردنەوەیەکیان هەیە. لە بەرامبەردا سێ یەکسانبوون و دۆڕاندنێکیان هەیە. بە جیاوازیی 7 خاڵە لەدوای ئارسیناڵی پێشەنگەوەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button